نۆ پێشمه‌رگه‌ له‌هێڕشێكى پارتى كرێكاران له‌دهۆك شه‌هید وبرینداربوون

ئەمنی
  • 5-06-2021, 10:40
  • +A -A

    دهۆك- اه‌ع

    سه‌ربه‌ست له‌زكین بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ئه‌نجامى هێڕشێكى پارتى كرێكاران له‌دهۆك 9 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید وبرینداربوون.
    له‌زكین به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"قوربانیانى پێشمه‌رگه‌ له‌ئاكامى بۆسه‌یه‌كى چه‌كدارانى پارتى كرێكاران(په‌كه‌كه‌)له‌چیاى مه‌تین له‌شارۆچكه‌ى ئامێدى له‌پارێزگاى دهۆك شه‌هید وبرینداربوون".
    وتیشى"هێڕشه‌ بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى پێنج پێشمه‌رگه‌ ئه‌ركى ئه‌ندازیارى وبرینداربوونى چوارى دیكه‌ له‌كاتى ئه‌نجامى ئه‌ركه‌كانیان به‌كیۆماڵكردن وهه‌ڵگرتنى بۆمب وبه‌ربه‌سته‌كانى ئه‌و ناوچانه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێڕشه‌كه‌ له‌كاتژمێرى پێنج به‌ره‌به‌یانى ڕوویداوه‌".