به‌غدا-اه‌ع
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئاشكرایكرد پلانێك هه‌یه بۆ دووباره بڵاوه‌پێكردنى هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى نێوان لیژنه سه‌ربازى هونه‌رى عێراقى،به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر شمه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وهاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق بۆڵ كالفرت فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى پۆڵاین له‌عێراق،به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه له‌به‌غدا سازكراوه له‌چوارچێوه‌ى دانوستانه هونه‌رى وئه‌منییه‌كان،كهلهدانیشتنى گفتوگۆى ستراتیژى كهلهحهوتى مانگى نیسانى ڕابردوو ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"لایه‌نى ئه‌مریكى سه‌رله‌نوێ جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق ،وبوونى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى له‌عێراق له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقیه بۆ پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكارى وپشتیوانى له‌پێناو شكستپێهێنان ته‌واو بهتیرۆرستانى داعش".