به‌غدا-اه‌ع
كه‌نه‌دا ڕۆڵى حكومه‌تى عێراقى له‌لێكنزیككردنى بۆچوونه‌كانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه به‌رزنرخاند.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاوكراوه‌ته‌وه"مارك غارنۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه ڕۆڵى گرنگى حكومه‌تى عێراق له‌لێكنزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه،وله‌نێویشیاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران وسعودیه به‌رزنرخاندووه".
دووپاتیشیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق رۆڵى جه‌مسه‌رگیرى هه‌بوو له‌چاره‌سه‌ركردنى ئاڵنگارییه‌كانى ناوچه‌كه،وفاكته‌رێكى كارا بووه به‌جێگه‌یاندنى ئارامى وچه‌سپاندنى سه‌قامگیرى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"غارنۆ جه‌ختیكرده‌وه له‌پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپێشوازیكردنى له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناردنى چاودێران بۆ چاودێریكردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"كه‌نه‌دا ئاماده‌یه بۆ ناردنى چاودێران بۆ چاودێریكردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".
غارنۆ پێشوازیكرد"له‌چاكسازییه ئابوورییه‌كانى حكومه‌تى عێراقى وده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ى وباشتربوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
لاى خۆیه‌وه فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه خواسته‌كانى عێراقى ده‌ڕبڕى بۆ هاریكارى زیاتر وئاڵۆگۆڕى شاره‌زاییه‌كان وپێویستى په‌یوه‌ندیكردن وهاوئاهه‌نگى له‌بواره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ى دۆسییه هاوبه‌شه‌كان".