به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند 12 تیرۆرست له‌دیاله ده‌ستگیركراون.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌میان ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته له‌پارێزگاى دیاله بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى له‌تیرۆرستان وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانیان ،تیمێكى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان (12)تیرۆرست له‌ناوچه جیاجیاكانى پارێزگاى دیاله ده‌ستگیربكه‌ن كه‌به‌پێى مادده‌ى(4ى)تیرۆر داواكراوبوون به‌هۆى ئه‌ندامێتیان بۆ تیرۆرستانى داعش".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"تیرۆرستان له‌به‌ناو گروپى شۆرشى بیست وتیمه ئه‌منى وسهربازگه گشتییه‌كان وه‌ك چه‌كدار وكارمهندى پاڵپشتى كاریانكردووه"،ڕوونیشیكرده‌وه له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌كان دانیان به‌وه‌دانا كه‌به‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كردووه دژى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان".
ڕایشیگه‌یاند"وته‌ى به‌رایی ودادوهرییان تۆماركراوه وڕێوشوێنى یاسایی دژیان گیراوه‌ته‌به‌ر".