به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند ئاواره‌كانى كه‌مپى شاریا قه‌ره‌بووى دارایی ده‌كرێنه‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌ركه‌كان به‌رده‌وامه بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى كه‌مپى شاریاى ئاواره‌كان كه‌تووشى ئاگركه‌وتنه‌وه بوو.
عه‌باس جیهانگیر به‌رێوبه‌رى لقه‌كان له‌وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى كۆچ ئه‌ركێكى گه‌وره ده‌گێڕێت به‌هاریكارى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم وپارێزگاى دهۆك له‌پێناو په‌له‌كردن له‌دابینكردنى كه‌ره‌سته‌كانى كه‌مپى شاریا بهخێمهى له‌شوێنى خێمه سووتاوه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"خێمه‌ى نوێ داده‌نرێت ،وله‌ئێستادا پرۆسه‌كانى پاككردنه‌وه وهه‌ڵگرتنى خاشاكه‌كان ونه‌هێشتنى شوێنه‌وارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى كه‌مپه‌كه به‌رده‌وامه".
وتیشى"وه‌زیرى كۆچ ڕاسپارده‌یدا به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكهوتووان به‌گوژمه‌ى دارایی له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌رۆك وه‌زیران له‌پێناو ته‌رخانكردنى گوژمه‌یه‌ك دارایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته"،وتیشى"ئه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا دابه‌ش ده‌كرێت دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمى".
ئاماژه‌یشیدا"گوژمه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له‌نێوان 500هه‌زار دینار بۆ ملیۆنێك دینار بۆ هه‌ر خێزانێك ده‌بێت له‌پاڵ ته‌رخانكردنى فه‌رش وبه‌رگه وجل وبه‌رگ بۆ زیانلێكهوتووان".
جیهانگیر ڕایشیگه‌یاند"هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه بووه له‌گه‌ڵ خراپى هه‌ڵگرتن له‌لایه‌ن خێزانى نێو خێمه‌كه،ئه‌مه‌یش بووه هۆى سووتاندنى وباى به‌هێز بۆته هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه بۆ خێمهكانى تر"،ڕوونیشیكرده‌وه"هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه،وزیانهكانى ته‌نها ماددى بوون وبریتییه له خێمه وفهرش وجلوبه‌رگ وكهرهستهى ژیانى تایبه‌تى خێزانه‌كان".