بهغدا-اهع
لیژنەى دارایى پەرلەمان، ڕۆژى میوانداریکردنى عهلى عهلاوى وەزیرى دارایى دەستنیشان کرد بۆ تاوتوێ کردنى بڕیارى 315 و چەند بڕگەیەکى بودجەکە، هاوکات چەند نهێنینەکیشى لەسەر پەککەوتنى چەند بڕگەیەکى ترى بودجەکە ئاشکرا دەکات.
ئەحمەد مەزهەر، ئەندامى لیژنەى ناوبراو بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اهع) ڕاگەیاند، بودجەى ساڵى2021 سوورە لەسەر جێبەجێکردنى مادەى 315 و حکومەتیش تانەى لەزیاتر لە 10 بڕگەی بودجەکە داوە و ئەوەش هۆکارێکە بۆ پەککەوتنى هەندێ لەبڕگەکانى.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، وەزارەتى دارایى بڕیارى 315 نابەستێت بە تانەکانى حکومەتەوە بەتایبەت چەندین چینى فەرمانبەران چاوەڕوانى بڕیارەکەن.
مەزهەر باسى لەوەش کرد، هەفتەى داهاتووش وەزیرى دارایى و ژمارەیەک شارەزاى پێشکەوتوو میواندارێتى لیژنەى دارایى دەکەن بۆ تاوتوێ کردنى جێبەجێکردنى بڕیارى 315.