كازمى بۆ سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا وپاریس

سیاسی
  • 4-06-2021, 20:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا وپاریس.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پێگه‌یشت،وتیایدا په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان وڕێكاره‌كانى هاریكارى هاوبه‌شى نێوان به‌غدا وپاریس تاوتوێكران".
    كازمى له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ توندوتۆڵه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا،وهه‌ڵوێسته‌ ئه‌رێنییه‌كانى به‌رامبه‌ر دۆسییه‌كانى ناوچه‌كه‌"،هه‌روه‌ها ڕۆڵى فه‌ڕه‌نسایشى له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌بوارى شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعشى به‌رزنرخاند".
    ئاماژه‌یشى به‌"گرنگى به‌ره‌وپێشبردنى هاریكارى دوو قۆڵى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا كرد له‌بواره‌ جیاجیاكان به‌تایبه‌ت ئابوورى وڕۆشنبیرى،له‌پاڵ دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ كاركردنى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان ووه‌به‌رهێنان كردن له‌عێراق".
    لاى خۆیه‌وه‌ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌ر له‌نوێ پشتیوانى خۆى بۆ"حكومه‌تى عێراق،وئه‌زموونى دیموكراسى عێراق له‌سایه‌ى ئاڵنگارییه‌كان كه‌رووبه‌رووى بۆته‌وه‌ دووپاتكرده‌وه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"ئاماده‌یی فه‌ڕه‌نسا بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتییه‌ك كه‌حكومه‌تى عێراقى پێویستى پێبێت بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت،وپشتگیرى فه‌ڕه‌نسا بۆ بڕیارى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ناردنى چاودێران بۆ پاڵپشتى كردنى كارى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    ماكرۆن ستایشى"ڕۆڵى عێراق كرد له‌نزیككردنه‌وه‌ى دیدوبۆچوونه‌كان"،گه‌شبینى خۆیشى ده‌ڕبڕى به‌وه‌ى ڕۆڵى باڵاى عێراق له‌م بواره‌ كاریگه‌رى ته‌واوى ده‌بێت له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان".
    هه‌ردوولا به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر"به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیا،له‌پێناو هاوئاهه‌نگى كردنى هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر ئاڵنگارى وقه‌یرانه‌ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان،به‌و شێوازه‌ى خزمه‌تى هه‌وڵه‌كانى بكات له‌چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان ولێكنزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان".