ڕاوێژكارى كازمى:حكومه‌ت ده‌یه‌وێت دانوستان له‌باره‌ى قه‌باره‌ى تیمى نێونه‌ته‌وه‌یی وبواره‌كانى كاركردنیان بكات

سیاسی
  • 4-06-2021, 12:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولحسێن  هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاشكرایكرد دوو تیمى نێوده‌وڵه‌تى چاودێرى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌كه‌ن،ئاماژه‌یشیدا دانوستانى چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت بۆ دیاریكردنى قه‌باره‌ وكارى تیمى نێونه‌ته‌وه‌یی.
    هینداوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیمى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دوو جۆرى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى پێكدێت،یه‌كه‌میان ئه‌و چاودێرانه‌ ده‌بن كه‌له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ دیارى ده‌كرێن وده‌بنه‌ تیمى سه‌ره‌كى،كه‌چى تیمى دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ده‌یانه‌وێت چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕه‌وانه‌ى عێراق بكه‌ن وه‌ك وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا یان كۆمكارى عه‌ره‌بى وكۆنگره‌ى ئیسلامى وهه‌ر وڵاتێكى دیكه‌،چونكه‌ چه‌ند ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ن شاره‌زان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك تۆڕى كارتر".
    هینداوى وتیشى"حكومه‌ت له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت دانوستان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات له‌باره‌ى قه‌باره‌ى تیمه‌كه‌ وبواره‌كانى كاركردنى"،ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م كاره‌ تازه‌ نییه‌ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وپابه‌ندیشى هه‌یه‌ له‌م بواره‌دا،وچه‌ند ڕێسایه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت كارابكرێته‌وه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌موو ڕێكاره‌كان به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا ده‌چن له‌10/10/2021"، وتیشى"پێشبینیش ده‌كه‌ین هیچ دواكه‌وتنێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بێت ئه‌مه‌یش باشه‌ وجێى هیوامانه‌".
    وتیشى"كێشه‌ى زۆر هه‌ن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن وه‌ك پاره‌ى سیاسی وچه‌كى بێ مۆڵه‌ت"،ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كى باڵاى  هه‌ڵبژاردنه‌كانى دروستكردووه‌ له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیدار وده‌سته‌ دارایی ولایه‌نه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان له‌پاڵ كۆمسیۆنیش".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ ڕاپۆرتى به‌رده‌وام ئاماده‌ ده‌كات وتیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ى سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كان ده‌كات كه‌په‌یوه‌ستن به‌پاراستنى ده‌نگده‌ران وپاراستنى بنه‌كه‌كانى ده‌نگدان وپاراستنى فه‌رمانبه‌ران،هه‌روه‌ها پاڵێوراوه‌كانیش ده‌پارێزێت،ئه‌مانه‌یش هه‌مووى به‌رپرسیارێتى حكومه‌تن".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌بێ كێشه‌ نییه‌،له‌هه‌ڵبژاردنى یه‌كه‌م له‌عێراق ڕێكخراوى تیرۆرستى ئه‌لقاعیده‌ زاڵبوو،به‌تایبه‌ت له‌ئه‌نبار،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدرا".