ئاگرێكى گه‌وره‌ لە کامپی شاریای ئاوارەکانی دهۆک کەوتەوە

ناوخۆ
  • 4-06-2021, 16:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند ئاگرێكى گه‌وره‌ لە کامپی شاریای ئاوارەکانی دهۆک کەوتەوە
    په‌یامنێره‌كه‌مان وتى"پاشنیوه‌رۆی ئەمڕۆ هەینی ئاگرێکی بەهێز لە کامپی شاریای ئاوارەکان كه‌ده‌كه‌وێته‌ شارۆچكه‌ى سمێڵى سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆک کەوتەوە"،ئاماژه‌یشیدا"له‌كامپه‌كه‌ هه‌زاره‌ها ئاواره‌ى ئێزیدى هه‌ن".
    وتیشى"تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌خێرا ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد به‌هه‌موو شێوازه‌كان له‌نێویشیاندا به‌كارهێنانى فڕۆكه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تاوه‌كو ئێستا   هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش نەزانراوە".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئاگره‌كه‌ بووه‌ هۆى برینداربوونى 6 كه‌س،كه‌ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى دهۆك كران وه‌ك سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان باسیان لێوه‌كرد".