روبێعى:دۆسییه‌ى تایبه‌ت به‌سێكته‌رى په‌یوه‌ندی كردن ڕه‌وانه‌ى ده‌ستپاكى كراوه‌

سیاسی
  • 4-06-2021, 12:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌لا روبێعى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى په‌یوه‌ست به‌سێكته‌رى په‌یوه‌ندى كردن ڕه‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كراوه‌.
    ڕوبێعى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سێكته‌رى په‌یوه‌ندى كردن داهاتێكى گرنگه‌ بۆ هه‌موو وڵاته‌كان،وده‌بوایه‌ سیاسه‌ت وئیداره‌دانێكى ڕاسته‌قینه‌ بۆ دانرایه‌،بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ئه‌م سێكته‌ره‌ كه‌دووه‌مى داهاتى ده‌وڵه‌ته‌ له‌دواى نه‌وت"،ویتشى"لیژنه‌كه‌ى ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كردووه‌ چ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندى كردن یان وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان.
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندى كردن به‌رده‌وامه‌ له‌چاودێریكردنى سێكته‌رى په‌یوه‌ندى كردن،تا ئه‌و كاته‌ى باشتر ده‌بێت له‌ڕووى تێچوو وكوالێته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زیان وبه‌هه‌ده‌ردان هه‌یه‌ له‌سێكته‌رى په‌یوه‌ندی كردن به‌هۆى هه‌ژموون وزاڵبوون،وبه‌هۆى داگیركردن ئه‌م سێكته‌ره‌".
    شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌مانگى ئه‌یلولى ساڵى ڕابردوو ده‌نگى له‌سه‌ر شێوه‌ بڕیارێك دا به‌پابه‌ندكردنى حكومه‌ت كۆمپانیایه‌كى نیشتمانى بۆ په‌یوه‌ندى كردن دروستبكات وده‌رگاى ڕكابه‌رى بكاته‌وه‌ بۆ فراوانتر كردنى داهاتى دارایی بوودجه‌ى ساڵانه‌ى فیدڕاڵى.