به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى نه‌وت ووزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه یاساى نه‌وت وغاز ڕه‌وانه‌ى خولى داهاتووى یاسادانان ده‌كرێت.
ئه‌مجه‌د هاشم عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناتوانێت یاساى نه‌وت وغاز فه‌راهه‌مبكات"،وتیشى"ئه‌م یاسایه هێشتا له‌په‌رله‌ماندایه،وده‌توانرێت له‌خولى داهاتووى یاسادانان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنه‌كانى داهاتوو ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه یاساى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى ده‌دات".
له‌باره‌ى بابه‌تى كاره‌بایش عیقابى ڕوونیكرده‌وه"له‌ڕۆژانى داهاتوو وێستگه‌ى جاسییه به‌كارده‌خرێت"،ئاماژه‌یشیدا"كردنه‌وه‌ى ئه‌م وێستگه‌یه ده‌ستكه‌وتێكه بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با".
وتیشى"كارمه‌ندانى ته‌كنیكى وئه‌ندازیارى وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌توانن چاره‌سه‌رى كێشه وگرفته‌كانى ته‌زووى كاره‌با بكه‌ن له‌وه‌رزى هاوین وبه‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما سه‌ربارى هه‌بوونى قه‌یرانى دارایی"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌گاتى گه‌یشتنى غازى ئێرانى وێستگه‌كانى كاره‌با به‌ته‌واوى به‌كارده‌خرێن،وكاته‌كانى پێدانى كاره‌با به‌هاوڵاتیان 4 كاتژمێر پێدان و2 كاتژمێرى بچڕاندن ده‌بێت".