پاتریك ساكۆ په‌یامێك ئاڕاسته‌ى كازمى ده‌كات

سیاسی
  • 4-06-2021, 14:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مار لویس روفائیل ساكۆ پاتریكى كلدانییه‌كانى كاسۆلیك له‌عێراق وجیهان په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد وتیایدا بۆچوونى خۆى به‌چه‌ند خاڵێك خسته‌ڕوو له‌باره‌ى شێوازى ده‌وڵه‌ت وداهاتووى وباسیشى له‌پێشبینییه‌كان له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
    ساكۆ له‌په‌یامه‌كه‌ى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگیرى عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى كردارى وبوێرانه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازى ده‌وڵه‌ت،وگرفتى بنچینه‌ییش ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌كردارى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازى ده‌وڵه‌ت نه‌كراوه‌،یان به‌واتایه‌كى تر هه‌ندێك له‌سیاسه‌تمه‌داران باوه‌ڕیان به‌ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌یی نییه‌،كه‌تیایدا دڵسۆزى بۆ نیشتمان بێت وچه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت بۆ به‌رگرى كردن له‌سه‌روه‌رییه‌كى ته‌واو".
    له‌پرسیارێكیشیدا وتى"شێوازى ده‌وڵه‌ت له‌عێراق به‌كردارى نه‌ك به‌ تیۆرى چۆنه‌؟ئایا فیدڕاڵییه‌ یان دیموكراسى یان شارستانى یان ئاینى...هتد؟به‌بۆچوونى من هێشتا هه‌ڵوێسته‌كه‌ ته‌مومژاوى وزۆر ئاڵۆزه‌". 
    ڕایشیگه‌یاند"گرفته‌كه‌ له‌شێوازى ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ك له‌پێكهێنانى حكومه‌ت،چونكه‌ ده‌توانرێت ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر حكومه‌ت بكرێت،به‌ڵام  هه‌موو لایه‌ك پارێزگارى له‌ده‌وله‌ت وده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌كات،وادیاریشه‌ هه‌موو ڕێره‌وه‌كانى ئاشتبوونه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕاگیراون وقسه‌كردنیش به‌بۆچوونى من هیچ ئامانجێكى نابێت به‌بێ هه‌بوونى خواستێكى سیاسى ونیشتمانى به‌رپرسیارانه‌،بۆ بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كى باش وڕاستگۆ بۆ هاریكاریكردن له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنى یه‌كسانى نێوان سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان وده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كان به‌یه‌كسانى ودابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانیان.
    پێیشى وایه‌"ئه‌مه‌ پێویستى به‌ڕێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوازى ده‌وڵه‌ت وده‌ستوور وسیسته‌مى حوكمڕانى وسیاسه‌تمه‌دارنیش پێویسته‌ مرۆڤ دۆست ونیشتمانپه‌روه‌ر بن وهه‌وڵى ئاشتى وخۆشه‌ویستى بده‌ن وه‌ك چۆن پاپا فڕه‌نسیس له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق جه‌ختى لێكرده‌وه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ستێك هه‌یه‌ له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان یان ئه‌نجامنه‌دانى ،پێموایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت وله‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێك له‌پارته‌ سیاسییه‌كان نه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانى په‌سه‌ند ناكه‌ن،به‌مه‌یش وڵات ده‌گه‌ڕێته‌ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م".
    ساكۆ له‌په‌یامه‌كه‌ى به‌كازمیشى وت"ده‌وڵه‌تمه‌دارى سه‌رۆك،دواى 18 ساڵ له‌لابردنى رژێم وكه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌یرانى سیاسى وئه‌منى وئابوورى وته‌ندروستى،ده‌بێت سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى بیرۆكه‌ى خۆى به‌ره‌وپێشببات وسه‌رله‌نوێ دڵسۆزى وپابه‌ندى خۆى به‌خزمه‌تكردنى گه‌له‌كه‌ى دووپاتبكاته‌وه‌،ئه‌م په‌یامه‌ چاكه‌ هاوڵاتى به‌گۆروتینه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى ده‌كات ئاواته‌خوازم له‌ده‌وڵه‌تمه‌داری شكۆدارتان كار بكه‌ن بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌خاڵانه‌ى باسمكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى دیكه‌ وپه‌رله‌مان".