به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕاسپارده‌یدا به‌پێشكه‌شكردنى هاریكارى بۆ بریندارانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كازمییه،وگواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه نزیك باب مورادى ناوچه‌ى كازمییه له‌به‌غداى پایته‌خت به‌یاوه‌رى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروبارى هه‌واڵكگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى وفه‌رمانده‌ى پۆلیسى فیدڕاڵى وبه‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى پارێزگاى به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"غانمى ڕێوشوێنه‌كانى ده‌زگا ئه‌منییه شاره‌زاییه‌كان بۆ زانینى ورده‌كارى وسروشتى ڕووداوه‌كه به‌سه‌ركرده‌وه".
غانمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه"ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ یارمه‌تى برینداران بده‌ن وبگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر،هه‌روه‌ها چاویشى به‌ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وت كه‌له‌و ناوچه‌یه جێگیركراون وڕێنمایشى له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده دا".