به‌غدا-اه‌ع
عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ" رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكه‌یانه‌وه، پێشبینیشده‌كه‌ن، نرخی نه‌وتی زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
یاسری به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع) راگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ئێستادا له 2.900.000 (دو ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار) به‌رمیلی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندوه، 2.800.000 (دو ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتیان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشور و 100.000 (سه‌د هه‌زار) به‌رمیلیی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی جه‌یهانی توركیه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی هه‌مو بازاڕه‌كان ده‌كرێت و یه‌كێك له بازاڕه گرنگه‌كانیش بازاڕی ئاسیایه، "پێشبینیده‌كه‌ین له چه‌ند مانگی داهاتودا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بازرگانی و چالاكی ئابوری جیهانی، نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، عه‌لا یاسری ئاشكرایكرد، "یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه به‌هه‌نارده‌كردن و راده‌ستكردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه".