به‌غدا-اه‌ع
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری رایگه‌یاند، بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2022 دو بڕگه‌ی جیاواز ده‌بێت له یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ، یه‌كێك له بڕگه‌كانیش دیاریكردنی نرخی نه‌وته.
ساڵح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، ره‌شنوسی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022 دو مادده‌ی جیاواز ده‌بێت له یاسای بودجه‌ی 2021، مادده‌ی یه‌كه‌میش په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وته‌وه هه‌یه، وه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت و بڕی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌رێنی بازاڕی وزه و ئاسایبونه‌وه‌ی ئابوری جیهان بۆ قۆناغی دوای كۆرۆنا دیاریده‌كرێت.
وتیشی، "په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان به‌رزبونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری له‌جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو له بازاڕی وزه و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی".
وتیشی،"مادده‌ی دوه‌م كه بودجه‌ی ساڵی داهاتو له بودجه‌ی ئه‌مساڵ جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه عێراق روبه‌ڕوی كه‌مترین بڕی قه‌رز و كورتهێنان ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا ته‌رخانكردنی پاره‌ش بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه جیاجیاكان زیاد ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌وه‌ش زیادبونی داهاته".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ و دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاشكراشیكرد، به‌پێی ده‌ستور مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ماوه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی دێت و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دانیشتنی خولی نوێی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مان، له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر به‌بێ په‌سه‌ندكردنی بودجه بچینه ساڵی 2022ه‌وه، ئه‌وا یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كرێت و كێشه دروست نابێت، به‌ڵام پرۆژه‌ی نوێ به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌ندرێت.