به‌غدا-اه‌ع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور وباتیفا و ناوچە سنووریەکان به تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە ناویبرد،جه‌ختیشیكرده‌وه ئەركیانە لە حكومەتی فیدراڵ و هەرێم هاوكاربن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییانه.
سه‌رۆك كۆمار لە تویتێکدا له‌سه‌ر هه‌ژمارى خۆى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ئاماژەى بەوەکردووە"سەرباری لەشكرێشی و پێشێلكردنی سەروەری و شەڕ و ئاوارە بوونی خەڵك، بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكان لە هرور و باتیفا و ناوچە سنوورییەکانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، و مایەی چاوپۆشی نییە".
وتیشى""ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ وهەرێم هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانیە و سزادانی تاوانكاران".