هێزێكى هاوبه‌ش میوانخانه‌یه‌كى داعش دۆزییه‌وه‌ وڕووبه‌رووى تیرۆرستانیشی بووه‌وه‌ له‌باشوورى سه‌ڵاحه‌دین

ئەمنی
  • 3-06-2021, 19:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،هێزێكى هاوبه‌ش میوانخانه‌یه‌كى داعشى دۆزییه‌وه‌ وڕووبه‌رووى تیرۆرستان بووه‌وه‌ له‌باشوورى سه‌ڵاحه‌دین.
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێكى ئه‌منى به‌به‌شدارى هێزێك له‌لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌شاره‌دێى یه‌سربى باشوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌رپاكرد ومیوانخانه‌یه‌كى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشى دۆزییه‌وه‌".
    وتیشى"هێزه‌كه‌ ڕوووبه‌رووى ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش بووه‌وه‌ كه‌له‌نێو میوانخانه‌كه‌ بوون"،ئاماژه‌یشیدا"پێكدادانه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن".