بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە،لهگهڵ وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵيۆزی نوێی کۆماری میسر پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتى تاوتوێكرد.
نوسینگهى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لەوەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی نوێی کۆماری میسر"،ڕوونیشیكردهوه"لە سەرەتای دیدارەکە حهلبوسى پیرۆزبایی لهباڵیۆزى میسر كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکەی لە عێراق ،و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست".
وتیشى"هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەسەرجەم بوارەکان لە نێویاندا ئابوری و کشتوکاڵ بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو گەلی برا دەکات"،ئاماژهیشیدا" لە بەشێکی تری دیدارەکە باس لە گرنگی جێبەجێ کردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و رێكکەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن.