حه‌لبوسى وباڵیۆزى ئوردن لوتکەى چاوەڕوانکراوی سێقۆڵى لە بەغدا تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 3-06-2021, 15:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، الیوم الخمیس،له‌گه‌ڵ منتەسر زوعبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق لوتکەى چاوەڕوانکراوی سێقۆڵى  لە بەغدا تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لەمنتەسر زوعبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق".
    وتیشى"لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و گرنگی کاراکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و رێکەوتنی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری ستراتیجی کرا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکات".
    ڕایشیگه‌یاند"هەر لە دیدارەکە باس لە هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر کرا لەگەڵ کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی لوتکەی لە بەغدا".