ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ هاوئاهه‌نگى هه‌واڵگیرى چوارچێوه‌ یاساییه‌كانى سه‌وداكردنى له‌گه‌ڵ تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى تاوتوێده‌كات

ئەمنی
  • 3-06-2021, 17:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ هاوئاهه‌نگى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،چوارچێوه‌ یاساییه‌كانى سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى وڕێكاره‌كانى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌یی بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م دیاره‌ده‌یه‌ تاوتوێكرد.
    ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ هاوئاهه‌نگى هه‌واڵگیرى كردووه‌،وبابه‌ته‌كانى سه‌ر كارنامه‌كانى كردووه‌،وبڕیارى پێویستیان له‌باره‌وه‌ گرتۆته‌به‌ر".
    وتیشى"گفتوگۆش كراوه‌ له‌سه‌ر بابه‌تى تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى وهۆكاره‌كانى وپه‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن له‌م باره‌یه‌وه‌،هه‌روه‌ها گفتوگۆش كراوه‌ له‌سه‌ر سه‌رنج وتێبینییه‌كانى ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان،له‌باره‌ى كارى كۆمپانیاكانى وپه‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ئاسایشى ئه‌لیكترۆنى".
    ڕایشیگه‌یاند"ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ چوارچێوه‌ یاساییه‌كانیان خسته‌ڕوو بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى،وڕێكاره‌كانى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌یی