به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ژماره‌ى بێسه‌روشوێنبووه‌كان له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین له‌ساڵى 2019 ئاشكراكرد.
فازڵ غه‌راوى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌لێدوانێك تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چاره‌نووسى هه‌موو بێسه‌روشوێنبووه‌كان زانراوه كه‌ژماره‌یان 76 بێسه‌روشوێنبووه،جگه له18 بێسه‌روشوێنبوو كه‌هێشتا پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه بۆ زانینى چاره‌نووسیان".
له‌لایه‌كى تره‌وه غه‌راوى ئاماژه‌یشیدا"تاوه‌كو ئێستا ئامارێكى ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ى بێسه‌روشوێنبوو وڕافێندراوه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه"،وتیشى"ژماره‌یان ده‌گاته سه‌دان هه‌زار كه‌س وبه‌شێكیان له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان زینده‌به‌چاڵ كران".
وتیشى"تیرۆرستانى داعش هه‌ستاون به‌ڕفاندنى ژن ومنداڵ له‌شاره ڕزگاركراوه‌كان وڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیان كردووه".
شایه‌نى حكومه‌ت تاوه‌كو كۆتایی مانگى ته‌مموزى ساڵى ڕابردوو ڕایگه‌یاند ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین گه‌یشتۆته 560 شه‌هید.