سه‌رۆك كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى پاراستنى پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌ى مه‌سیحییه‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان

سیاسی
  • 3-06-2021, 17:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، پێویسته‌ پارێزگاری له‌ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م پێكھاته‌كان بكرێت و كار بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌ نه‌ینه‌وا و موسڵ و ته‌واوی شاره‌كانی دیكه‌.
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند" به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ په‌رله‌مانتار یونادم حه‌ننا و عیماد یوخه‌ننا راوێژكار له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئاماژه‌یشیدا له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی دواین گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی وڵات و جه‌ختكرایه‌وه‌، له‌ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و به‌هێزكردنی دیالۆگ و لێكگه‌شتنی نیشتمانی و به‌هێزكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی  پێكه‌وه‌ژیان و زامنكردنی مافی ھاوڵاتیانی عێراق.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ پێویستی پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م پێكھاته‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌ نه‌ینه‌وا و موسڵ و ته‌واوی شاره‌كانی دیكه‌ و خستنه‌گه‌ڕی هه‌مو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌و ئامانجه‌، ھه‌روه‌ھا زامنكردنی به‌شداری به‌رفراوانی مه‌سیحییه‌كان له‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری له‌ وڵات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌نگ و داواكاریه‌كانیان بگات به‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان.