به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند له‌میان جێبه‌جێكردنى ئه‌ركێكى هاوبه‌ش له‌پارێزگاكه جبه‌خانه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه.
لیوا ڕوكن ناسڕ غه‌نام فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌مه‌غاویرى ئه‌نبار به‌پاڵپشتى تیمى چاره‌سه‌ركردن له‌گروپى ئه‌ندازیارى گۆڕه‌پان،هاوه‌ڵى هێزێك سه‌ر به‌شانه‌ى هه‌ڵۆكان بوون به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركێكى هاوبه‌ش".
لیوا غه‌نام وتیشى"له‌میان ئه‌ركه‌كه جبه‌خانه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه(گوللـه‌ى هاوه‌ن عه‌یاره 120ملم ژماره‌یان/107،وگوللـه‌ى تۆپهاوێژ عه‌یار 57 ملم ژماره‌یان/174،وسه‌كۆیه‌كى مووشه‌كى كاتیۆشا دروستكراوى نێوخۆیی ژماره/1 تیابووه".