كازمى:یاسا تا ده‌رچه‌یه‌ بۆ بڵندكردنه‌وه‌ى هێمایی وڵات

ئەمنی
  • 3-06-2021, 16:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،یاسا تاكه‌ ده‌رچه‌یه‌ بۆ بڵندكردنه‌وه‌ى هێمایی وڵات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى كردووه‌،كه‌تیایدا پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌وڵات تاوتوێكراون،له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌سه‌ر كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون،وتیشى"كازمى له‌ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌گرنگى كاركردن بۆ چه‌سپاندنى بیروباوه‌ڕى هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى لاى كارمه‌ندانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوه‌،وبه‌رزكردنه‌وه‌ى گیانى توندوتۆڵى باڵا له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كان".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"یاسا تاكه‌ ده‌رچه‌یه‌ بۆ بڵندكردنه‌وه‌ى هێمایی وڵات وهه‌ستى نیشتمانى،سه‌ربارى هه‌بوونى كه‌ڵه‌كه‌بوونى گه‌وره‌ وهه‌ڵه‌ى زۆر كه‌لێكه‌وتى كۆمه‌ڵایه‌تى وده‌روونى به‌جێهێشتووه‌"،سه‌رله‌نوێش"وه‌زاره‌ت وفه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانى ڕاسپارد هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى كه‌شێكى  له‌بار بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان،له‌گه‌ڵ گرنگى دانبه‌خۆداگرتن له‌كاتى سه‌وداكردن له‌پێشهاته‌كان وجه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێگركردن له‌پێشێلكارییه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ده‌رفه‌ته‌كانى سه‌ركه‌وتن له‌ئارادایه‌ له‌پێناو وڵاته‌كه‌مان وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان".
    هه‌روه‌ها ڕێنمایشیدا به‌"پێویستى گرنگیدان به‌ئازووقه‌ى كارمه‌ندانى سوپاى عێراق،ودابینكردنى به‌شه‌ خۆراكى نموونه‌یی بۆ كارمه‌نده‌كان،بۆیه‌ بڕیاریدرا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردنى دابه‌شكردنى ئه‌م ئازووقانه‌ وپێداچوونه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌ گیراوه‌ به‌ره‌كانى ڕابردووه‌"جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى پاڵپشتییه‌كى ته‌واو بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان،به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێكارانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌دابینكردنى پشتیوانى دارایی بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"وه‌زیرى ناوخۆ له‌میان دانیشتنه‌كه‌،پۆخته‌یه‌ك له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ردوو پارێزگاى به‌سڕه‌ وزیقار خسته‌ڕوو،وگفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئه‌و دوو پارێزگایه‌ وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بۆ پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى پارێزگاى زیقار وجێه‌جێكردنى پێداویستییه‌كانى هاوڵاتیان له‌و دوو پارێزگایه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ژماره‌یه‌كى تر له‌دۆسییه‌كانى سه‌ر كارنامه‌كه‌ى تاوتوێكردووه‌،وژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن وبریارى له‌باره‌یانه‌وه‌ گرتۆته‌به‌ر".