به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ سه‌ردانیكردنى ئیمارات پێگه‌یشت.
نوسینگه‌ى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێشوازی کرد لە بەرێز سالم عیسا زعابی باڵیۆزی ئیمارات".
وتیشى"لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و رێگەکانی پتەوکردنی و هاریکاری نێوان عێراق و ئیمارات لە سەرجەم بوارەکان و هەروەها باڵیۆزی ئیمارات بە فەرمی بانگهێشتی بەرێز سەقر غباش سەرۆکی ئەنجومەنى نیشتمانی ئیماراتی گه‌یاندە بەرێزیان تا سەردانی ئیمارات بکات بەمەبەستی گەشەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی پەرلەمانی و یەکخستنی بۆچونی نێوان هەردوو ئەنجومەن لە ناوەندە پەرلەمانیە جۆراو جۆرەکان و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکەن.