به‌غدا-اه‌ع
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى چاكسازى دارایی وئابوورى كهلهیاساى بوودجه‌ى دارایی فیدڕاڵى هاتووه تاوتوێكرد.
جبورى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى چاكسازى دارایی وئابوورى كهلهیاساى بوودجه‌ى دارایی فیدڕاڵى هاتووه،وپێویستى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌نێوان لیژنه‌كه وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاوتوێكردووه".
وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه بابه‌تى په‌له‌كردن لهپارهداركردنى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان تاوتوێكراوه له‌پاڵ گفتوگۆكردنى له‌سه‌ر گوژمهكانى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان وپارێزگاكان له‌بوودجه‌ى دارایی كه‌ده‌رفه‌ت به‌وه‌زاره‌ت وپارێزگاكان ده‌دات به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن وده‌ست بهڕهوانكردنى ئه‌و پرۆژانه بده‌ن كهبڕیاریان له‌سه‌ردراوه"،وتیشى"گفتوگۆش كراوه له‌باره‌ى بابه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسا بانكه حكومییه‌كان وپه‌یڕه‌وى ناوخۆیی ئه‌و بانكانه".