به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی قه‌ته‌ر له عێراق رایگه‌یاند، به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی و په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موان، بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له خالید بن حه‌مد ئه‌ل سوله‌یتی، باڵیۆزی قه‌ته‌ر له عێراق و له‌دیدارێكدا، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی دوقۆڵی و گرنگی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له ته‌واوی بواره‌كاندا، به‌جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست بكات.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، هاوكات باس له دۆخی ناوچه‌كه كرا و جه‌ختكرایه‌وه له گرنگی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی و په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موان، بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه، ھه‌روه‌ھا خاڵێكی گرنگیشه بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هه‌نگاونان روه و هاریكاری ئابوری و بازرگانی و گه‌شه‌پێدان و هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ته‌ندروستی و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و پاراستنی ژینگه.