به‌غدا-اه‌ع
لێژنه‌ى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایگه‌یاند، پاره‌یه‌كى زۆر له رێگه‌ى كرێكارانى بیانییه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، كه بڕه‌كه‌ى ساڵانه ده‌گاته 400 ملیۆن دۆلار.
حسێن عه‌ره‌ب جێگری سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، زۆربه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له عێراق ده‌چێته ده‌ره‌وه، هه‌ندێكیش به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى ده‌چێته ده‌ره‌وه و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانیش له‌و له‌و كاره سوودمه‌ندى گه‌وره‌ن.
حسێن عه‌ره‌ب وتی: مووچه‌ى زۆرێك له كارمه‌ندانى بیانى مانگانه ده‌گاته 8 هه‌زار دۆلار، بۆ ئه‌مه هیچ ژماره‌یه‌كى فه‌رمى سه‌باره‌ت به ژماره‌ى كرێكارانى بیانى له‌عێراق نیه.
حسێن عه‌ره‌ب وتیشى: داوا ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ كاروبارى كرێكاره بیانییه‌كان له عێراق بكرێت، دووباره ئاوڕێك له ره‌وشى بێكارى له عێراق بدرێته‌وه.