به‌غدا-اه‌ع
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد،وگفتوگۆ دەربارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى وه‌رزش ولاوان كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه"لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە بواری ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و گرنگیی لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە چالاکیی و ناوەندە وەرزشییە نێودەولەتییەکان".