به‌غدا-اه‌ع
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌باره‌ى پێدانى مۆڵه‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك ڕوونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه،ڕوونیشیكرده‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له‌سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ده‌یه‌وێت بۆ ڕاى گشتى ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌پێدانى مۆڵه‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ركوك بخاته‌ڕوو"،ڕوونیشیكرده‌وه"فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌موو پێوه وپێداویستییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌یاساكانى مۆڵه‌تى فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقى به‌جێ گه‌یاندووه،كه‌هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌وانى شارستانى (lCAO )".
وتیشى"هه‌ندێك ڕێكارى ته‌كنیكى هه‌ن په‌یوه‌ستن به‌به‌خشین یاخود پێدانى مۆڵه‌ت بۆ ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه كه‌ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واو بكرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"نه‌خشه وماسته‌رپلانى فڕۆكه‌خانه‌كه له‌ئێستادا لاى زانكۆى ته‌كنه‌لۆژیایه به‌مه‌به‌ستى ڕاستاندنى".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى"سه‌رجه‌م پێوه‌ر وپێداویستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ركوك ته‌واوكراوه وله‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌كه مۆڵه‌ت ده‌دات فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌له‌ئێستادا ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له‌سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان".