وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا ئوسترالیه‌كه‌ى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گرنگى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌

سیاسی
  • 2-06-2021, 17:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و ماریس باین ،هاوتا ئوسترالیه‌كه‌ى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جه‌ختیانكرده‌وه‌  له‌گرنگى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فوئاد حسێن په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فونى له‌ هاوتا ئوسترالیه‌كه‌ى پێگه‌یشت،هه‌ردولا تاوتوێى گرنگى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاتى هاوڕێى كرد"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"حسێن ستایشى روڵى حكومه‌تى ئوسترالیای كرد له‌ پاڵپشتیكرنى عێراق بۆ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ى تیرۆر ،داواى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندی هه‌روو وڵاتى كرد بۆ له‌ناوبدرنى بیرى توندڕه‌وى ".
    به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ هه‌ردوو وه‌زیر تاتوێى چه‌ندین پرسى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى كرد كه‌ جێگاى بایه‌خى هه‌ردو لایه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ سود به‌ هیچ لایه‌نێك ناگه‌ێنێت".