بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،جهختیكردهوه عێراق هەنگاو دەنێت رووە و چاکسازی یٔابووری نیشتمانی و پشتیوانیکردن لە وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"سهرۆك بهرههم لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فەرید بلحاج، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقا و شاندی هاوڕێی".
جەختکرایەوە" لەگرنگی بەهێزکردنی هاریکاری نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی و پشتیوانیکردن لە چاکسازی دارایی و ئابووری کە پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی تواناکان، هاوکات دووپاتکرایەوە لە ھەماھەنگی و کارکردن لە پێناو بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و پشتیوانیکردن لە وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و سود وەرگرتن لە سامانی مرۆیی بە تایبەتی گەنجان لە پرۆسەی بونیادنانی یٔابووری و گەشەپێدان".
سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە "کە حکومەتی عێراق کار لەسەر پلانی چاکسازی یٔابووری و چاککردنی کێشە و کەموکورتییەکانی ئابووری نیشتمانی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عێراق دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ھەروەھا کار دەکات بە ئاڕاستەی فەراهەمکردنی داواکاری هاووڵاتیان و باشکردن و زامنکردنی دۆخی گوزەران و رووبەڕووبوونەوەی یٔاستەنگەکان تایبەت بە یٔابووری و گۆڕانکاری کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە بەو پێیەی بنەمایەکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئابووری بە هەماهەنگی و سود وەرگرتن لە شارازاییە نێودەوڵەتییەکان".
لەلای خۆیەوە فەرید بلحاج بەگرنگییەوە باسی لە هاوبەشی بانکی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق کرد و جەختیکردەوە لە پابەندبوونی بانکی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیکردنی چاکسازی بنەڕەتی کە عێراق کاری بۆ دەکات، ھەروەھا راوێژ و یارمەتی بانکی نێودەوڵەتی بۆ ھێنانەدی ئەو ئامانجە خستەروو.