به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه پرۆژه یاسای گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكان ده‌سه‌ڵاتى زیاتر ده‌به‌خشێت بۆ لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌سه‌ن كه‌عبى له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كه‌عبى به یاوه‌رى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌كانى (ده‌ستپاكى -یاسایى-دارایى) ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى سەرۆک کۆمار لە کۆشکى سەلام لە شارى بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێى پڕۆژە یاساى گێڕانەوەى پارە بەتاڵانبراوەکانى کرد".
جه‌ختیكرده‌وه "ئه‌وان پشتیوانی دەزگای یاسادانانی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئەو ھەوڵانەی لە ئارادان بۆ بەگژاچونەوەی گەندەڵی، ھەروەھا پشتیوانی ئەو پرۆژەیاسا تایبەتانەی کرد کە سەبارەت بە ریشەکێشکردنی گەندەڵی پێشکەش دەکرێن، بۆ بەگژاچونەوەی گەندەڵی و کەمکردنەوەی لێکەوتەکان و لێپێچینەوە لەو کەسانەی بەرپرس و کەمتەرخەمن لەوبارەیەوە، لەرێگەی لیژنە تایبەتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ھاوکات ھەوڵەکانی سەرۆکایەتی کۆماری بەرزنرخاند سەبارەت بە پێشکەشکردنی پرۆژەیاسای گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی گەندەڵی".