بهغدا-اهع
فهرماندهى ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكان،ئهمڕۆ چوارشهممه،جهختیكردهوه دوای کردنەوەی ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی، ھاریکارییە سەربازییەکانى بهغدا و ههولێر سەبارەت بە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، زیادی کردووە.
لیوا تەحسین خەفاجى وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)رایگهیاند:"ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە بوونی تیرۆریستان"،ئاماژهى بهوهشكرد"دوای کردنەوەی ناوەندە ھاوبەشەکانی ھەماھەنگیی، ھاریکارییە سەربازییەکانی نێوان ھێزەکانی فیدراڵیی و ھێزەکانی پێشمەرگە سەبارەت بە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و بەرگرتن لە بەقاچاغبردن و پاراستنی ئابووریی نیشتمانیی، زیادی کردووە".
خهفاجى وتیشی: "ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە لە پێناو راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە ناوچەکانی سنووری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی فیدراڵیی-دا ھەیە".