به‌غدا-اه‌ع
دادگای فیدڕاڵی ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،رایگەیاند به‌رده‌وامى كارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دواى ته‌واو بوونى ماوه‌ى یاسایى پێشلكاری ده‌ستوریه،ئاماژه‌ى هوهشكرد ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان ناتوانێت یاسایه‌ك په‌سه‌ندبكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.
له راگه‌یاندراوێكى دادگاى فیدڕاڵى كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای تەواوبونی خولی هەڵبژاردنیان کەبەیاسا و دەستور دیاریکراوە، بەوهۆکارەیە کە بەردەوام بونیان پێشێلکردنی مافی گەلە لەدەنگدان، هەڵبژاردن و خۆکاندیدکردنی کەسانی دیکە، هەروەها بەردەوامی کارەکانیان تێپەڕاندنی ئیرادەی دەنگدەرە".
ئاماژه‌ى بوهكرد" بونی ئەنجومەنی پارێزگاکان بنەمای دەستوری هەیە و نابێت رۆڵیان پەراوێزبخرێت لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان، هەروەها تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دیاریکراوە و نابێت ئەو وادەیە پێشێلبکرێت، لەبەر ئەوەی مافی هاوڵاتیانە ئەنجومەنێکی نوێ بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیاریبکەن".
جه‌ختیكرده‌وه" ئەنجومەنی پارێزگاکان دامەزراوەیەکی ناوخۆیی و کارگێڕین کەدەسەڵاتیان لەچوارچیوەی دارایی و کارگێڕیدایە و لەسەر بنەمای لامەرکەزی پێیاندراوە، دەستور دەسەڵاتی یاسادانانی بە ئەنجومەنی پارێزگاکان نەبەخشیوە".