بهغدا-اهع
دهستهى سهرپهرشتیارى دادوهرى له ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگهیاند دەیان تۆمەبتار بەیاسای تیرۆر لەلایەن هەرێمەوە ڕادەستى دادگاکانى فیدراڵ کراون، دەشڵێت، موچەخۆرە بندیوارەکانى هەرێم بە 10 هەزار کەس دەخەمڵێنرێن.
موسلیم موتعەب سەرۆکى دەستەى یاسایى لەئەنجومەنى باڵاى دادوەرى،بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ڕایگەیاند:" ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم ژمارەیەک لە تۆمەتبارانى ڕادەستى ئەنجومەنى دادوەرى فیدراڵ ودادگاکانى فیدراڵ کردووە، کەئەوانەش تۆمەتى جیاجیایان لەسەرە بەپێى مادەى 1/4 لەیاسایى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى ساڵى ژمارە 13ى ساڵى 2005".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد" ئەو پڕۆسەیەش بە 3 شێواز کراوە یەکەمیان 90 تۆمەتبار لەساڵى 2018 ڕادەستکراون و دووەمیشیان 35 تۆمەتبار بووە لەساڵى 2019 ڕادەستکراون و سیێەم بەشیان 179 تۆمەتبار بوون لەساڵى 2020 ڕادەستکراون".
موتعهب راشیگهیاند"دواى کۆکردنەوەى چەند داتایەک لەلایەن دەستەى گشتى دەستپاکییەوە لەهەرێمى کوردستان تێبینى ئەوە کراوە دیاریکردنى ژمارەیەکى دیارى فەرمانبەرانى بندیوار ئاسان نیە بەهۆى نەبوونى ئامارێکى وردەوە".
ئەوەشى خستووەتەڕوو"هەندێک لەڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ژمارەى فەرمانبەرانى بندیوارى هەرێم بە 10 هەزار موچەخۆرى بندیوار دەخەمڵێنن بەڵام ژمارەکە بەلاى دەستەى دەستپاکى هەرێمەوە دەگاتە 3 هەزار بۆ 4 هەزار موچە خۆرى بندیوار".