بهغدا-اهع
بانکی نێودەوڵەتی ،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگهیاند کە نزیکەی 2,7 بۆ 5 ملیۆن عێراقی، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی بەهای نەوتەوە لە ساڵی رابردوودا لەژێر هەڕەشەی هەژاریدان بە جۆرێک بەشێکی زۆر لەو ژمارەیە بە ئەستەم ژەمێک خواردنیان بۆ رۆژێک دەستدەکەوێت.
دكتۆر وائیل مەنسوری ئابووریناس لە بانکی نێودەوڵەتی،بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگەیاند:" بانکی نێودەوڵەتی بەهیچ جۆرێک دەسەڵاتی ئەو بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری نییە لە عێراقدا و بەڵکو ئەوە بڕیاری بانکی ناوەندی عێراقە کە پێی هەستاوە بەپێی ئەو بەدواداچوونەویە کە بۆ کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکەیان کردووە یاری بە نرخی دۆلار کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بارگرانی قورس لەسەر شانی هاوولاتیان بەشێوەیەکی گشتی و هەژاران بەشێوەیەکی تایبەتی دروست دەکات".
ئاماژهى بهوهكرد"لە رووی قەرزەوە لەمساڵدا بانکی نیودەوڵەتی هیچ بڕە قەرزێکی بە عێراق نەداوە، لەکاتی ئێستاشدا گەر قەرزێک بداتە عێراق بۆ کەرتە جیاوازەکانی وەبەرهێنان دەبێت و کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ژیانی هەژارانی عێراق نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ساڵی 2020دا بە رێژەی %10,4 دا داکشان و کورتهێنای لە ئابووری عێراقدا دروستکرد ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بەهای نەوت بەشوەیەکی بەرچاو تا ئاستی سفر دۆلار دابەیزنی بەخۆیەوە بینی، بۆیە لە دوای بڵاوبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی هەژاری لە عێراقدا بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو زیادی کرد".
مهنسورى ئهوهى خستهروو"لەکاتی ئێستادا بانکی نێودەوڵەتی بە مەرج قەرز دەداتە عێراق و دەبێت قەرزەکان بۆ بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی بێت یاخود بۆ کڕینی دەرمان و ڤاکسین بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا عێراق وڵاتێکی موفلیس نییە چونکە بە چوارەم گەورە هەناردەکەری نەوت دادەنرێت لە جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا هێزیکی زۆری گەنج و دەستی کاری هەیە، بۆیە لەگەڵ دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای نەوتدا ئابووری عێراق بەرەو باشتر هەنگاو دەنێت بە مەرجێک ئەو هەڵمەتەی کە مستەفا کازمی دژی گەندەڵی دەستیپێکردووە کاریگەری تەواوی هەبێت".