بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ چوارشەممە،دووپاتیکردەوە، بەپەیوەندییەکان لەگەڵ بەلجیکا گرنگییەکی نایابی هەیە لای عێراق،کەچی ئەلیکساندەر دی کرو پشتیوانی خۆی دەڕبڕی بۆ ئاڕاستە نێونەتەوەیی بەناردنی شاندی پاڵپشتی بەهاوتەریبی لەگەڵ جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئەلیکساندەر دی کرو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا پێگەیشت".ڕوونیشیکردەوە"لەمیان پەیوەندییەکە تاوتوێی ڕێکارەکانی هاریکاری هاوبەش نێوان هەردوو وڵات کراوە لەگەڵ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق وبەلجیکا وسەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا".
کازمی لەمیان پەیوەندییەکە جەختیکردەوە"پەیوەندییەکان لەگەڵ بەلجیکا لای عێراق گرنگییەکی نایابی هەیە"،ڕوونیشیکردەوە"حکومەتی عێراق باوەڕی بەپێویستی بەرەوپێشبردنی هەیە لەبوارەکانی سیاسی وئابووری سەرباری لایەنی سەربازی وئەمنی،بەتایبەت تیرۆر هەڕەشەیەکی هاوبەشە ودەبێت بەیەکخستنەوەی ئەرکەکان لەلایەن سەرجەم هێزەکانی خۆشگوزەرانی وسەقامگیری لەجیهان ڕووبەڕووی ببینەوە".