بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگەیاند، پرۆژە یاساى گەڕانەوەى داهاتەکانى گەندەڵى هەنگاوێکە رۆڵى بنەڕەتى بۆ هەوڵەکانى دام ودەزگاکانى دەوڵەت تەواو دەکات.
نوسینگهى سەرۆکایەتى کۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکى بەرفروانى بە ئامادەبوونى حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران و سەرۆکى لیژنەکانى دەستپاکى و دارایى و یاسایى نوێنەرایەتى و سەرۆکى دەزگاى داواکاریى گشتى و سەرۆکى دەستەى دەستپاکى و سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایى سازکرد لەبارەى پرۆژە یاساى گەڕانەوەى داهاتەکانى گەندەڵى و ئاماژەى بەوەکرد پرۆژەیاساکە رێوشوێنى لەپێشینە زەمانەت دەکات".
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند" پرۆژە یاساى گەڕانەوەى داهاتەکانى گەندەڵى هەنگاوێکە رۆڵى بنەڕەتى و تێکەڵکردنى رۆڵەکان و هەماهەنگیى نێوانیان بۆ هەوڵەکانى دام ودەزگاکانى دەوڵەت تەواو دەکات سەبارەت بە گەڕانەوەى داهاتەکانى گەندەڵى، وتیشى سوود لە ئەزموونى نێودەوڵەتى وەردەگیردرێت لە رووبەرووبوونەوەى گەندەڵى، باسى لەوەشکرد گەندەڵى پەتایەکى مەترسیدارە و کاریگەریى کردووەتە سەرە گەشەسەندنى ئابوورى و کۆمەڵایەتى و بارودۆخى گشتى لە وڵاتەکە، کە دەبێت رابگیرێت و ئەمەش پێویستى بە هەوڵێکى جیددى دەکات کە سەرجەم دەزگا فەرمییەکان تیایدا بەشدار بن، چونکە بەردەوامبوونى هەڕەشەیە بۆ ئێستا و داهاتووى وڵاتەکەو بونیادنانى ئابووریى نیشتمانى پەکدەخات".