کەعبی دۆسییەی گفتوگۆکانی ڕەوتی سەدر لەهولێر ئاشکراکرد

سیاسی
  • 1-06-2021, 17:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ سێشەممە،دۆسییەی گفتوگۆکانی شاندی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر لەهەولێر ئاشکرا کرد،جەختیشیکردەوە شاندی ڕەوتی سەدر لەمیان سەردانەکەی بۆ هەرێم پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.
    کەعبی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"لەسەر بانگهێشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان،دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر سەردانی هەولێری کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان،وحکومەتی هەرێمی کوردستان،بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسییەی پەیوەست بەکاروباری سیاسی وئەمنی وئابووری لەوڵاتدا".
    وتیشی"یەکێک لەدۆسییانەی تاوتوێکراون دۆسییەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بووە،لەگەڵ بەشداریی ولێتێگەیشتنەکان بۆ بنیاتنانی حکومەتی داهاتوو،وبەڕێوەبردنی وڵات بەو شێوازەی لەدەستووری عێراقیدا هاتووە،کەسەرئەنجام دەبێتە هۆی خزمەتکردنی گەلی عێراق وپێشکەشکردنی باشترین شت بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو".
    ەسار ئەلروبەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"ئێمە سوورین لەسەر بنیاتنانی وڵاتێکی عێراقی خاوەن سەربەخۆیی لەبڕیاری سیاسی وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان"،ئاماژەیشیدا"هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی بوونی نابێت ئەگەر شوێن پێی لەناوەوەی عێراق نەکرێتەوە".
    وتیشی"ئیمە پێداگیری دەکەین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا،وهەر دواخستنێکیش نازناوی پێشوەختەی هەڵبژاردنەکان لەناو دەبات،ئەمەیش بێ ڕێزییە بەرامبەر خوێنی شەهیدان وبانگەوازەکانی چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی"،ئەوەیشی خستەڕوو"عێراق وڵاتێکە بەپێی مێژوو دروستبووە ولەڕووی ئاینی وئیتنی وتایفەگەرییەوە جۆراوجۆرە".