بهغدا-اهع
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران،ئهمڕۆ سێشهممه،رایگهیاند سەرۆک وەزیران بەئارامی وژیرانە ئاڵنگارییەکانی هەفتەی ڕابردوو چارەسەر کرد.
نازم له كۆنگرهى رۆژنامهوانى ههفتانهیدا كه پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو رایگهیاند:"ئەمساڵەی بەسەر حکومەت تێپەڕی بەهیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو"،رونیشیكردهوه"سەرۆک وەزیران بەئارامی وژیرانە ئاڵنگارییەکانی هەفتەی ڕابردووى به سهبر و حهكیمانه چارەسەر کرد".
ئاماژهى بهوهكرد"هەفتەی ڕابردوو زەحمەت بوو ودۆسییەکەیشی لەئێستادا لای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەلێکۆڵێنەوەدایە،هەر دۆسییەک لەلێکۆڵینەوە بێت چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دەبین ودەسەڵاتی دادوەری خۆی بڕیار لەسەری دەدات".
نازم وتیشى"حکومەت هەموو سەرپێچی وپێشێلکارییەکان لەدوای لێکۆڵینەوەکانی ڕاپێچی دەسەڵاتی دادوەری دەکات"،رونیشیكردهوه"جەختدەکەینەوە لەوەی حکومەت ڕێگە بەم پێشێلکارییانە نادات ونابێت هیچ لایەنێک چاڵنجی تواناکانی حکومەت بکات".
باسى لهوهشكرد"حکومەت ژیری وئارامی هەڵبژاردووە وپشت بەدەسەڵاتی دادوەری دەبەستێت بۆ چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکان"،ئاماژهى بهوهكرد"سەرۆکی وەزیران ڕاسپارەیدا بەوەی هێزە سیاسییەکان دووربکەونەوە لەتێوەگلاندن حکومەت بەبانگەشەی هەڵبژاردنەوە".
ههروهها وتیشى"ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدالەسەر مانەوەی دەوامی فەرمانبەران بەڕێژەی لەسەدا50".
لهبارهى رێژهى توشبووان بهكۆرۆنا نازم رایگهیاند"لەدوو هەفتەی ڕابردوو توشبووانی کۆرۆنا کەمیکردووە".