به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیانكرده‌وه له بەردەوامی هاریکاری ئەمنی نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" محه‌مه‌د حه‌لبوسى پێشوازی کرد لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا لەگەڵ پتەوکردن و بەردەوامی هاریکاری ئەمنی و درێژەدان بە وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانی لە عێراق لەسەرجەم بوارەکان بەوجۆرەی گەشەپێدان و سەقامگیری بەدیدێنێت.
گفتوگۆش کرا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی زامنکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دەستەبەرکردنی ئاسایش و خوڵقاندنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر لەپێناو پاراستنی ئیرادەی دەنگدەران لە دیاریکردنی نوێنەرانیان و گرنگی نوێکردنەوەی بریاری راسپاردنی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان ( یونامی) بۆ هاوکاری عێراق و رۆڵی چاودێری بەسەر هەڵبژاردنەکان و پتەوکردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و رەخساندنی بوار بۆ بەشداری فراوان لە هەڵبژاردنەکەدا.