بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه،جهختیكردهوه عێراق پشتیوانی دەکات لە دامەزراندنی پەیوەندی ھاوسەنگ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و جیھان.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" د. بەرهەم ساڵح ،لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی لە هەریەک لە عەلی رەزا کونای، باڵیۆزی کۆماری تورکیا و جنیرسو کەلونک، باڵیۆزی فلیپین و یٔیبرۆس کۆنتراشیف، باڵیۆزی کۆماری روسیای فیدرال و لیبان شێخ مەحمود، باڵیۆزی سۆماڵ و بەهرام جان ئەعلایۆف، باڵیۆزی ئۆزبەکستان و حەسەن تاجو لیجاس، باڵیۆزی ئەسیوپیای وەرگرت.
لەمیانی پێشوازی لە هەریەک لە باڵیۆزان بەجیا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە عێراق ھەنگاو دەنێت بە ئاڕاستەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی یٔاستەنگە جیهانییە جیاوازەکان و پشتیوانیکردن لە ھاریکاری هەرێمایەتی و نێودوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاریکاری و هەماهەنگی و ھێنانەدی بەرژوەندی هاوبەش بۆ گەلان و وڵاتان.
ههروهها جهختیشیكردهوه له"رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و قەیرانی تەندروستی و گۆڕانکاری کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە یٔاستەنگی هاوبەشن، بۆیە پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگی جددی هەیە، ھاوکات راشیگەیاند، عێراق ھەنگاو دەنێت بە ئاڕاستەی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنان لە رێگەی بەهێزکردنی دەرفەتی وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەکان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی زانستی و کلتوری".
سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە بەجێگەیاندی ئەرکی نوێیاندا، بەو ئومێدەی ببنە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری نێوان عێراق و وڵاتەکانیان.