راوێژكارى كازمى:تەرازووی پارەدان لەئێستادا هیچ کورتهێنانێکی تێدا نییە و پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا پارەی زیاد هه‌بێت

ئابوری / ناوخۆ
  • 31-05-2021, 21:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مزهر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ سیاسه‌تى نه‌ختێنه‌ى عێراقى پارێزگارى له‌ نرخى دۆلار ده‌كات،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد تەرازووی پارەدان لەئێستادا هیچ کورتهێنانێکی تێدا نییە و پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا پارەی زیاد هه‌بێت .
    ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، بڕیاری کەمکردنەوەی بەهای دینار تەنها بۆیەک جارە.
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" بڕیاری کەمکردنەوەی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار، تەنها بۆ یەک جارە، تەرازووی پارەدان لەئێستادا هیچ کورتهێنانێکی تێدا نییەو، پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا پارەی زیاد لەپێویستی تێدا بێت".
    وتیشی" هاوکێشەیەک لەنێوان تیۆری هەموارکردنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراوی نیشتمانی و کۆرتهێنانی دارایی هەیە، ئەگەر کورتهێنان زیاتربوو، دەبێت لە 4٪ بەهای دەرەکی دراوەکە کەم بکرێتەوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد" لەبەرامبه‌ر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا پێشبینی دەکەین ڕێژەی یەدەگی عێراق بەرزبێتەوە، ئێستادا رێژەی کورتهێنان بەشێوەیەکی بەرچاوە کەمبۆتەوە و سەقامگیری و هاوسەنگی هەیە".