لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى واده‌ى پێشكه‌شكردنى ره‌شنوسى بودجه‌ى 2022 ئاشكرا ده‌كات

سیاسی
  • 1-06-2021, 09:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران  ئامادەکارى دەکات بۆ ئامادەکردنى رەشنوسى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2022و دۆخی دارایی عێراق ڕێگرە لە گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشووی. 
    جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەى دارایى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" رایگەیاند، وەزارەتی دارایی لە مانگى شەش هەموو ساڵێکدا دەست دەکات بە ئامادەکردنی بودجەی گشتی، دواتریش لەمانگى هەشتدا داوا لە پارێزگاکان و وەزارەتەکان دەکات بودجەکانیان پێشکەش بکەن".
    وتیشی" ئێستا ئەنجومەنی وەزیران لێژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2022، ئەندامانى لێژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانیش بەشدارن لە گفتوگۆکانى ئەو لێژنەیەدا".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان بڕیار لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاساى بودجەى گشتى بۆ ساڵی 2022 بدەن و لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانى بکەن ".