شاندى ره‌وتى سه‌در تاوتوێى دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات له‌ هه‌رێمى كوردستان

سیاسی
  • 1-06-2021, 10:20
  • +A -A

    هه‌ولێر-اه‌ع

    شاندێكی باڵای ڕەوتی سەدر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" شاندێكى باڵاى ره‌وتى سه‌در كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و نه‌صار روبه‌یعى  سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوته‌كه‌،و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى سائیرون گه‌یشتنه‌ شارى هه‌ولێر".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازى له‌ شانده‌كه‌ كردووه‌ "،رونیكرده‌وه‌" هه‌ردولا تاوتوێى دۆسیه‌ى هه‌ڵبژاردن و ره‌وشى سیاسی ده‌كه‌ن".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ شانده‌كه‌ چاوى به‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت".