بهغدا-اهع
وەزارەتى نەوت،ئهمڕۆ سێشهممه،داهاتى ههناردهى مانگى ئایارى رابردووى ئاشكرا كرد.
وەزارەتى نەوت لەڕاگەیەنراوێکدا،كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لە مانگى ئایارى ڕابردوودا بڕى 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە".
ڕونیشکردهوه" داهاتى بڕى هەناردەکراوى نەوت لە هەمان مانگدا گەیشتووەتە پێنج ملیار و 882 ملیۆن و 356 هەزار دۆلار، تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتیش 65.459 دۆلار بووە".
ئاماژەى بەوەكرد" نەوتى هەناردەکراو 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیلى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە و 3 ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیلیشى لە کەرکوکەوە بۆ بەندەرى جەیهان بووە، تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەش 2 ملیۆن و 899 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات