سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر

سیاسی
  • 1-06-2021, 15:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    د.بەرهەم ساڵح. سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌ نێون به‌غدا و هه‌ولێر.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم".
    لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی و هاریکاری بونیادنەر لە نێوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان کرا، لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی وڵات و یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوە داراییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان لە یاسای بودجەی گشتی و زامنکردنی مافی هاوڵاتیان و موچەخۆران و باشکردن و ھێنانەدی داواکارییە رەواکانی خەڵک بەگوێرەی دەستوور".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی لێکتێگەشتن و دیالۆگی جددی و خواستی هاوبەش دێتەدی بە ئاڕاستەی ھێنانەدی بەرژەوەندی هاوڵاتیان".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "له‌ گرنگی یەکلایکردنەوەی دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی بابەتی بودجەی گشتی بە گوێرەی دەستور و یاسا و پاراستنی مافی ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و موچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی".
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئابوری و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە تێکبدەن.