بهغدا-اهع
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ سێشهممه، رایگەیاند، هەوڵێک هەبووە بۆ پەلکێشکردنى وڵات بۆ قۆناغێکى نادیار، بەڵام ئەوان پارێزگارییان لەبەرژەوەندى باڵا کردووە،
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"هەوڵێک هەبووە بۆ پەلکێشکردنى وڵات بۆ قۆناغێکى نادیار، بەڵام پارێزگاریمان لەبەرژەوەندى باڵا وڵات کردووە، و لۆژیکى دەوڵەتمان چەپساند لەگەڵ میکانیزمەکانى جێبەجێکردنى یاسا بەپێی بنەما دەستورییەکان، ئەم حکومەتە ئیرادەى هەیە بۆ بڕیاردان، بوێرى و ئازایەتیشى هەیە بۆ چاکسازیی و بنەبڕکردنى گندەڵى، سەربارى لاوازى پاڵپشتى سیاسی و کەمى ئامرازە کاراکانى وەزارەتەکان کە پێویستیان بە پەرەپێدانە".
وتیشى "ساڵێکى قورس لە تەمەنى حکومەت تێپەڕى کە پڕبوو لە ئاڵنگاری، هەندێکمان تێپەڕاند و کار بۆ تیپەڕاندنى ئەوەى تریش دەکەین".