به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ده‌ستگیركردنی ژنه تیرۆرستێكی ناو رێكخراوی داعشی راگه‌یاند كه له ئۆپەراسیۆنێكی تایبه‌تدا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان.
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى ،هێزێك له لیواى پێنجى فیرقه‌ى دووى پۆلیسى فیدراڵى ژنێكى به‌ناوی ( أ.ر.ن)و نازناوه‌كه‌ی له‌ناو رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا، (ئه‌م حه‌فسه ئه‌لراوی) بووه ده‌ستگیركرد، حه‌فسه دوای ئه‌وه‌ی چاودێری كراوه و زانیاریی ورد دراوه له‌سه‌ری له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی به هاوكاریی ده‌زگای هه‌واڵگری له ناوچه‌ی غه‌زالیه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"حه‌فسه ئه‌ركی دابه‌شكردنی كه‌فاله‌ت بووه به‌سه‌ر خێزانه‌كانی داعشدا له ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا و هێزه ئه‌منییه‌كه له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا ده‌ستگیری كردووه".